پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەواوبوونی کارەکانی بازاڕی لەنگەوة زانیاری دەخاتە ڕوو
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند: ”کارەکانی بازاڕی لەنگە بەشی زۆری تەواو بووە، هاوكات داوامان له حكوومه‌ت كردووه، تیم زیاتر و ئامێری زیاتر دابین بكه‌ن بۆ ئەوەی كاره‌كان خێراتر ئەنجام بدرێن“.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی کاتی تەواوکردنی کارەکان لە بازاڕەکەدا، گوتی: ”پەیوەندی بە باران بارینەوە هەیە، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکان هەیە“.
پێش ماوه‌یه‌ك بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر ئاگرى گرت و زیانێكی زۆر به‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كان كه‌وت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیارى دا بازاڕه‌كه دروست بكرێته‌وه و هاوكارى خاوه‌ن دوكانه‌كان بكات.
باسنيوز
