سه‌رۆك بارزانى: پێویستە هانی خوشك و برا مەسیحییەكان بدەین لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە

سه‌رۆك بارزانى: پێویستە هانی خوشك و برا مەسیحییەكان بدەین لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە

ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال پێترۆ پارۆلین سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك لە ڕاوێژكارانی حكوومەتی ڤاتیكان و پیاوانی ئایینی مەسیحی لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان سڵاو و ڕێزی تایبەتی قەداسەتی پاپای بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هەروەها سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كرد بۆ پاراستنی پێكهاتەی مەسیحی لە كوردستان و عێراق، ئامانجەكانی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە و رایگەیاند، كە هانی باشتركردنی دۆخی هەموو لایەك دەدات لە كوردستان و عێراق و داوایشی كرد كە بار و گوزەران و دۆخی ئاساییشی موسڵ و ناوچەكانی نەینەوا باشتر بكرێت بۆ ئەوەی ئاوارەكان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
k24-
Top