پارتی: لایهنهكان ههوڵی بهدهستهێنانی پشكی زیاتر له قهبارهی خۆیان دهدهن
پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانیش پێیوایە، هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت کەڵەکەبوونی کێشەکانی نێوان پارتی و یەكێتیە، نیگەرانی خۆشی لە بەرامبەر دەستپێنەكردنی گفتوگۆ لەگەڵ پێکهاتەکان دەردەبڕێت.
تەنها یەک دانيشتنى پهرلهمان ئەنجامدراوە، ئەویش بە کراوەیی ماوەتەوە، لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێکی دیار و پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک لایەن دەیانەوێ زیاتر لە بەشی خۆیان بەرکەوێت.
خەریکە ماڵئاوایی لە ساڵی 2018 دەکرێت و هەموو ئومێدەکانیش لەسەر ساڵی داهاتووە تا لە کوردستاندا حکوومەت و پەرلەمانێکی نوێ ببیندرێت.
k24-
