یەكەی یەكسانیی جێندەریی له وەزارەتی داد كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/12/2018، سینان چەلەبی، وەزیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەیانێكی فەرمی تایبه‌ت بە كردنه‌وه‌ی یەكەی یەكسانیی جیندەریی لە دیوانی وەزارەت ده‌ركرد.
ئەم یەكەیە پەیوەست دەبێت بە بەڕێوەبەری گشتی داد و تایبەتمەنده بە پرس وبابەتەكانی تایبه‌ت به یەكسانی جیندەریی و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژیی پەرەپێدانی رەوشی ئافرەتان لە هەرێم.
لای خۆیانەوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشییان له‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی داد کرد و هیوادارن ببێتە هەنگاوێک بۆ سەرخستنی گشت یەکەکانی یەکسانیی جێندەریی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
k24-
