پەکەکە و حەشدی شەعبی ئەنجوومەنێکی کارگێڕییان بۆ شنگال دامەزراند

پەکەکە و حەشدی شەعبی ئەنجوومەنێکی کارگێڕییان بۆ شنگال دامەزراند

فەهەد ئەلحامید، قائیمقامی سەپێندراوی شنگال، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، : " ئەمڕۆ، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، پەکەکە و نوێنەری عەرەبە سووننه‌ و شیعەکانی شنگال، كۆبوونه‌وه‌ و دواتریش ئه‌نجوومه‌نێك بۆ بەڕێوەبردنی شنگال راگەیێندرا".

قائیمقامی سه‌پێندراوی شنگال ئاشكرای كرد، سەعید مولحم وەکو سەرۆک و قاسم فیق فیق و سەمیر دەروێش، وەکو جێگرانی سەرۆکی جڤاتەکە دانران.

ئەلحامید، راشیگەیاند :" یەکەمین هەنگاوی ئەم ئەنجوومەنە دانانی قایمقامێکە بۆ شنگال و دیاریكردنی بەڕێوەبەرە بۆ ناحییەکانی سەر بە قه‌زاكه‌".

لە لایەکی دیكه‌وه‌ حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئیزیدی، : "ئێمە لەسەر دامەزراندنی ئەم جڤاتە رازینین".

شه‌شۆ گوتیشی: "ئێمەش بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگھێشتكرابووین، بەڵام ئامادەنەبووین، چونکە جڤاتێکی نایاسایی و نا شەرعییە و پەکەکە و حەشدیش باش دەزانن کە ئەم هەنگاوەیان لە دژی بەرژەوەندی شنگالە و شه‌قامی شنگال بەم هەڵسوکەوتە ناڕازییە".

شەشۆ ئەوەشی دیاریکرد، هەر کاتێك پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دامەزراندنی ئەم جۆرە ئەنجوومەنە دەربکات، ئەوان پێی رازی دەبن".

دوینێ رۆژی چوارشەممە 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، مەحما خەلیل، قایمقامی هه‌ڵبژێردراوی شنگال و وەیس بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند، ئەگەر حکوومەتی بەغدا دۆخی شنگال ئاسایی نەکاته‌وه‌ و خزمەتگوزاری پێشکه‌ش نەکات و رێگا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆش نەکات، ئەوان داوا دەکەن شنگال بگەڕیێتەوە سەر هەریمی کوردستان.
k24-
Top