مەسروور بارزانی: داڵدەدانی مەسیحییەکان بە ئەرکی مرۆڤدۆستیی گەلەکەمان دادەنێین
لە سەرەتای دیدارەکە، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینیی لە کاردینال پیترۆ پارۆلین کرد و لە رێگەی ئەویشەوە بەو بۆنەیەوە سڵاوی تایبەتی بۆ قەداسەتی پاپا فرانسیس نارد.
لەم دیدارەدا وێڕای گفتوگۆکردنی بارودۆخ و رۆڵ و رەوشی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، داڵدەدان و حەوانەوەی ئاوارە مەسیحییەکان لە ھەرێمی کوردستان بەرز نرخێندرا، لەوبارەوە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان جەختی لە فەرھەنگی پێکەوەژیان و لێبووردەیی گەلی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، وەک ھەمیشە مەسیحییەکان بە بەشێکی رەسەنی ئەو کۆمەڵگەیە دەزانین و داڵدەدان و حەوانەوەشیان بە ئەرکی مرۆڤدۆستیی گەلەکەمان دادەنێین.
ھەروەھا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ھیوای خواست، بەیارمەتیی ھەموو لایەک، کەشێکی لەبار بخولقێندرێت بۆ ئەوەی برایانی کریستیان وڵات بەجێ نەھێڵن و رەوتی کۆچ پێچەوانە بێتەوە و بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە زێدی رەسەنی خۆیان.
لەلای خۆیەوە کاردینال پیترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیران سوپاسگوزاری حکوومەتی ڤاتیکانی بە ھەرێمی کوردستان راگەیاند و نزای بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە کرد. جگە لە ستایشکردنی رۆڵی ھەرێمی کوردستان لە داڵدەدان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئاوارەکان، دووپاتی لەوەشکردەوە، ڤاتیکان لە پێشکەشکردنی یارمەتیی و پشتیوانەکانی بۆ پێشکەوتنی زیاتری ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
