ھونەرمەندێکی ھەولێر کۆچی دوایی کرد

 ھونەرمەندێکی ھەولێر کۆچی دوایی کرد
شێرزاد ئەحمەد، ئەکتەری کۆمیدی و وێنەگر، ناسراو بە (شێرۆ)، بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

لەمبارەیەوە ھونەرمەند کەریم گوڵانی، ھاوڕێی شێرزاد ئەحمەد ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/12/2018، شێرزاد ئەحمەد بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، ھەر ئەمڕۆش لە ھەولێر پرسەی بۆ دادەنرێت".

مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، شێرزاد ئەحمەد ئاشکرای کرد، کە چاوەکانی لەدەست داوە و نابینێت، ھەروەھا داوای لە ھاوڕێ و ھەوادارانی دەکرد، بۆ چاکبوونەوەی دوعای بۆ بکەن.

شێرزاد ئەحمەد، خەڵکی شاری ھەولێرە، وەک ئەکتەر بەشداریی چەندین فیلمی کردبوو، ھەروەھا کاری وێنەگرتنی بۆ چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کردبوو، چەند ساڵێک بوو بەشداربی ھیچ فیلم و درامایەکى نەکردبوو، ھەروەھا بەشداریی ئەو فیلمانەشی کردووە، کە بەشێوەی سی دی بڵاو دەکرانەوە.










باسنيوز
Top