بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی وازهێنانی سەرکردەکانی ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧⁄١٢⁄٢٠١٨ شوڕای ناوەندی بزووتنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا و تیشکخرایە سەر کێشە و گرفتەکانی بزووتنەوەکە. ھەروەھا بەکۆی دەنگی ئەندامانی شوڕای ناوەندیی بزووتنەوەی ئیسلامی، بڕیار درا کۆنفرانسی نوێ ببەستێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، عەبدوڵا وەرتی، وەک گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەست بەکار ببێت.
لەمبارەیەشەوە عەبدوڵا وەرتی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "ڕاستە شەش برای بەڕێزی ئێمە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام ئێمە کەسمان لێ زیاد نییە و بەباشی دەزانین ھەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی“.
جەختیشی کردەوە کە ئەو ٦ بەرپرسەی وازیان لە بەرپرسێتییەکانیان لەنێو بزووتنەوەی ئیسلامی هێناوە، دەست لەکار کێشانەوەی تەواوەتییان لە حزبەکە ڕانەگەیاندووە بەڵکوو دەستیان لە پۆستەکانیان کێشاوەتەوە، بۆیە ”هەوڵ دەدەین جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی“.
باسنيوز
