هاوکات لەگەڵ هاتنی ترەمپ بۆ عێراق بەرهەم ساڵح پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵا دەکا

 هاوکات لەگەڵ هاتنی ترەمپ بۆ عێراق بەرهەم ساڵح پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵا دەکا
لە کاتێکدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاتە عێراق بەبێ ئەوەی هیچ گرنگییەک بەبینینی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بدات و هیچ دیدارێک ئەنجام نەدرا، بەڵام سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی عەرەبی کرد.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٨، هەواڵی هاتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی (عێن ئەسەد) لە سنووری پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق بڵاو کرایەوە، بەڵام لەو سەردانەدا ترەمپ نە سەرۆک کۆماری عێراق و نە هیچ بەرپرسێکی دیکەی عێراقی نەبینی و بەوهۆیەشەوە ڕەخنەیەکی زۆر کەوتە سەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١٢ی ٢٠١٨، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئاشکرای کرد، بەرهەم ساڵح، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ سەبری باشتەبچی، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی تونس ئەنجام داوە و تێیدا پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەتیان تاوتوێ کردووە.








باسنيوز
Top