بە مووشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-12-2018، ژمارەیەک مووشەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە و دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە.
ئەو هێرشە مووشەکییە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای هەڕەشەی توندی قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق، ئەنجام دراوە.
قەیس خەزعەلی داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بکێشێتەوە، ئەگەرنا ”ئەزموون و توانامان هەیە لە ناچارکردنتان بە چوونە دەرەوە لە عێراق“.
تا ئێستا دیار کام گرووپ و لایەن بەرپرسە لەو هێرشە مووشەکییە، بەڵام بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان، دەیان گرووپ و میلیشیای عێراقی و بە ئەجێندا و بەرژەوەندیی جیاوازەوە دروست بوون و کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.
باسنیووز
