رووسیا 24 هاووڵاتی باشووری كوردستان ده‌ستگیر ده‌كات
به‌شی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هێزی سنوورپارێزی رووسیا له سنوری پارێزگای پسكۆڤن راگه‌یاند، "ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یان 24 كه‌سه، له ٩ پیاو، ٦ ئافره‌ت و 9 منداڵ پێكهاتوون، ئێستا له شاری پسكۆڤ ده‌ستبه‌سه‌رن و كه‌یسه‌كه‌یان دراوه‌ته دادگا".
كه‌سێكی نزیكی دهستگیراكراوهكانیش راگه‌یاند: "قاچاغچیه‌كی باشووری كوردستان كه ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساله له رووسیا ده‌ژیت، ئه‌م ٢٤ كه‌سه‌ی به ڤیزای گه‌شتیاری هێناون بۆ مۆسكۆ و، ویستوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی لاتیڤیا، ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێزی رووسیاوه ده‌ستگیركراون".
ئه‌مه چه‌ندین جاره قاچاغچییه‌كان، هاووڵاتیانی باشووری كوردستان به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی، ده‌هێننه رووسیا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له سنوره‌كانی رووسیا، مۆسكۆ رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی له سه‌ر سنووره‌كانی توند كردووه و، ته‌نیا له ماوه‌ی ١١ مانگی رابردووش‌دا سێ كاروانی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێزی رووسیاوه ده‌ستگیر كراون.
k24-
