سەرکردەیەکی ئەنەکەسە: تاکە ڕێگەی بەردەم پەیەدە گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژە
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا، نەواف حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمەریکا بڕیاری داوە لە ماوەی سێ مانگ سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە و ئێستا دەستی کردووە بە کشانەوە و تورکیاش ڕایگەیاندووە کە هێرشی ڕۆژئاوا دەکات، چونکە تورکیا باس لەوە دەکات تاوەکو پەیەدە پەیوەندی لەگەڵ قەندیل ھەبێت، ئەوان لە بڕیاری خۆیان پاشگەز نابنەوە و تاوەکو ئێستاش لەبەر ئەمەریکا ھێرشیان نەکردووە، بەڵام ئێستا ئەمەریکا بکشێتەوە ھەڕەشەکان دەبنە جددی و دەست پێ دەکەن."
نەواف حەسەن گوتیشی: "ئەمەریکا پێشتر بەڵێنی بە تورکیا دابوو پەیەدە و پەکەکە لە یەک جیا دەکاتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەوکارە بکات و ئێستاش تاکە ڕێگا لەبەردەم ھێرشنەکردنی تورکیا ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی قەناعەت بۆ تورکیا دروست بکرێت پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە نییە."
حەسەن باسی لەوەش کرد: "پەیەدە ھیچ ڕێگەی دیکەی لەبەردەم نییە جگە لەوەی ڕێگە بە چوونی ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بدات بچنە ڕۆژئاوای کوردستان و گفتوگۆش بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەیەدە ڕازی نییە و ئەگەریش ڕازی نەبێت چارەنووسی ڕۆژئاوای کوردستان وەکو عەفرین دەبێت و پەیەدەش ھەموو ھێزێک جگە لە ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ و کوردستانی قبوڵ ناکات، ھۆکارەکەیشی ئەوەیە ھیچ ھەڵوێستێکی کوردییان نییە و بڕیاری ئەوان بەدەست خۆیان نییە و بڕیارەکانیان بەدەست ڕژێمە."
kdp-
