په‌رله‌مانى ئەڵمانیا بوونى سوپاى توركیا له عه‌فرین بهداگیركارى ده‌زانێت
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كه به ڕاسپارده‌ى فراكسیۆنى حزبى چه‌پی له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ئاماده كراوه و ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا (dpa) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه، كه له‌كاتى وردبینیكردنى دۆخه‌كه، ده‌ركه‌وتووه: "بوونى سه‌ربازی توركیا له عه‌فرین له باكوورى سووریا و ناوچه‌كانى ئه‌عزاز و باب و چهرابلوس له باكوورى ئه‌و وڵاته، به‌هه‌موو پێوه‌ره سه‌ربازییه‌كان، داگیركارییه".
جێی ئاماژه‌یه، كه لهكانوونى دووه‌مى ڕابردوو، هێزه‌كانى توركیا بۆ شه‌ڕى یه‌كینه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان، كه توركیا به "تیرۆریست" ناویان ده‌هێنێت، چوونه باكوورى سووریا.
له‌ماوه‌ى ڕابردووش‌دا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، سووربونى وڵاته‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان له سووریا، دووپات كرده‌وه، بهڵامك دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا ڕاگه‌یاند، هێرشه توركییه‌كه دواخرا.
باسنيوز
