میلیشیاكانی سووریای ئازاد خۆیان بۆ تاڵانكردنی مه‌نبه‌ج ئامادە دەكەن
له ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فریندا، سوپای سووریای ئازاد رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو و زیاتر له 500 چه‌كداریشیان لێ كوژرا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی عه‌فرین داگیر كرا، ئیدی ئه‌و سوپایه كه‌وتنه گیانی خه‌ڵك و چه‌ندین كه‌سی بێ‌تاوانیان كوشت و ده‌ستدرێژی سێكسیشیان كرده سه‌ر چه‌ندین ئافره‌تی كورد. ئه‌و سوپایه به‌رچاوی سوپای توركیاوه، ده‌ستیان به‌تاڵانی كرد و هه‌رچی پاره و ئاڵتونی هاووڵاتیان هه‌یه وه‌كو ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ بردیان.
سەرچاوەیەكیش لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند كە ئێستە ئه‌و سوپایه به‌ته‌واوی خۆی ئاماده كردووه، تا له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌ج ئه‌نجام بده‌ن. هەروەها سه‌یف ئه‌بوبه‌كر كه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای سووریای ئازاده، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ یه‌په‌گه ده‌ڵێ مه‌نبه‌ج ده‌خه‌ینه ژێر ئاگره‌وه.
سه‌یف قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ـی توركی كردووه، كه ئه‌و رۆژنامه‌یه سه‌ر بهئاكپارتییه، ئاماژه ده‌دات كه سه‌ره‌تا 1200 سه‌ربازی توركیا ده‌چنه ناو مه‌نبه‌ج و پاشان ئه‌وان هێرشی زه‌مینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئۆپه‌راسیۆن و، ته‌نیا ماوه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ پێبكرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، له سۆسیال میدیا و به‌شێك له ماڵپه‌ڕه توركییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ترسی خۆیان له سوپای سووریای ئازاد ده‌ربڕیوه، به‌وه‌ی سیناریۆی عه‌فرین دووباره بكه‌نه‌وه و ده‌ست به تاڵانی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌گه‌ر توانیان مه‌نبه‌ج داگیر بكه‌ن.
باسنيوز
