یه‌كگرتوو له‌باره‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ڕێبوار تاڵه‌بانییه‌وه هه‌ڵوێستى ده‌ربڕی
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا، نووسیویه‌تى: "سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای كه‌تنی كه‌ركوك كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رواری (26/12/2018) په‌یوه‌ست به به‌ڕێز (رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركراوه، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنین كه:
1-ئه‌م بڕیاره له سه‌ر بنه‌مای یاسا سه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی دادگا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو پاڵنه‌ری ئه‌م بڕیاره ، سیاسیه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له به‌ڕێز (رێبوار تاڵه‌بانی) له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك .
دیاره كه‌وا دوای رووداوه‌كانی (16/ئۆكتۆبه‌ر) هه‌ندێ لایەن و دەزگای شاری كەركووك بە پاڵنەری سیاسی به‌رده‌وام هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه له كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌هه‌ڵوێست.
2-ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌و بڕیاره راده‌گه‌ێنین و گشت هه‌وڵه‌كانمان له رێكاری یاسای و سیاسی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و داوا له گشت لایه‌ن و هێزه سیاسیه نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ین ، كه‌وا هه‌ڵوێستی نیشتمانی و دڵسۆزی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی شكۆی كه‌سانی ئازادیخواز و دڵسۆزی خاك و نیشتمان.
ئه‌مڕۆ دادگای کەتنی کەرکووک چەند بڕیارێک لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکووک بە وەکالەت، دەركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦-١٢-٢١٠٨، دادگای کەتنی کەرکووک دانیشتنێکی ئاسایی ساز کردووە و تێیدا بە ئامادەبوونی پاریزەری رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکووک بە وەکالەت، بڕیارەکانی داوە.
باسنيوز
