لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵکی دەستگیر کرا

 لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵکی دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کەسێک لە سلێمانی دەستگیر کراوە، کە فێڵی لە خەڵکی کردووە و پارەی لێ وەرگرتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە فێڵی لە ھاووڵاتییان کردووە و پارەی لێ وەرگرتوون، کە گوایە دایاندەمەزرێنێت و زەوییان بۆ وەردەگرێت، یان خانەنشینیان دەکات".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە: "ئێستا تۆمەتبار (م، م، ع) دانیشتووی شاری سلێمانییە و بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە".

پۆلیسی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتییانی شارەکەی دەکات: "بەو جۆرە کەسانە ھەڵنەخەڵەتێن و لەکاتی بوونی ھەر ڕووداوێکی لەم شێوەیە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە".









باسنيوز
Top