چاودێرێک: جیاکردنەوەی قوتابیان لەکاتی پشوودا بەدەرە لە ڕێنمایی پەروەردەیی
ئەحمەد حەمید، بەرپرسی یەکەی چاودێریی ئیداروەی گەرمیان ڕابگەیاند: "بە بیانووی تووشنەبوونی قوتابیان بە گرفت، لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی گەرمیان گۆڕەپانی فێرخوازانی کچ و کوڕ جیا کراونەتەوە، ئەمەش بەبێ بڕیاری ڕێنمایی پەروەردە کراوە".
بەپرسی یەکەی چاودێریی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد: "بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان پێی ڕاگەیاندووین کە جیاکردنەوەی گۆڕەپانی ناوەندەکانی خوێندن بەدەرە لە ڕێنمانییەکانی ئێمە و داوای شتی واشمان نەکردووە و ئەوەش سەرپێچییە".
ڕوونی کردەوە کە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئەوەی باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکیان لەسەر ئەو بابەتە پێ نەگەیشتووە و ئەگەر هەر سکاڵایەکیش هەبێت، ئەوا بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
یەکەی چاودێری ئیدارەی گەرمیان بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی (ئێن، ئی، دی)ی ئەمریکی بەدواداچوون بۆ کەرتی پەروەردە و تەندروستی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات.
باسنيوز
