حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار پوولی نوێی پۆستە چاپ دەکات

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار پوولی نوێی پۆستە چاپ دەکات
بۆ ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، چوار جۆری نوێی پوولی پۆسته‌ی چاپكرد و له‌لایه‌ن پۆسته‌ی هه‌رێم كاریان پێده‌كرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەم چوار پوولە نوێیەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاپخانه‌ی (گرین گلۆری) له‌ وڵاتی لوبنان به‌ كوالیتی و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی چاپده‌كرێن.

له‌ دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، له‌ ساڵی 1993ەوه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ چاپكردنی پوولی پۆسته‌ی هه‌رێم و كاری پێده‌كرێت.











باسنيوز
Top