کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار خنکا

 کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار خنکا
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی کەوتنەوە ناو ڕووبار خنکا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2018.12.26 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە ناو چەمی (زەڵێ) گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە "یاسین ڕەحیمی" کوڕی ناسر و خەڵکی ئاوایی "بڵەسەن" ڕاگەیەندراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨، دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە نێو ڕووبار خنکان و گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز
Top