کوردەکان پاڵەوانی شەڕی دژی داعشن و نابێ رێگا بە تورکیا بدرێ رەشەکوژیی کوردەکان بکات
بە پێی سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئیسرائیل، ئایەلەت شێیکد، وەزیری دادی ئیسرائیل کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بە ھەنگاوێکی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی دادەنێت و پێی وایە ئەمە دەبێت ھۆی بەھێزبوونی تورکیا، کە جێگای مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل.
ئایەلەت شێیکد بە ڕادیۆی (سوپای ئیسرائیل)ی ڕاگەیاندووە، کوردەکان لە بەرچاوی ئیسرائیل پاڵەوانن، کە بە ھۆی ئەوانەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا توانییان بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا سەرکەون. ھیواشی خواستووە ھێزە کوردییەکانی سووریا لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، سەربکەون.
ئەم وەزیرەی ئیسرائیل لە چەندین بارودۆخدا ھەڵوێستی دۆستانەی بەرامبەر بە گەلی کوردستان نیشان داوە. ئەو پێشتریش چەند جارێک ڕایگەیاندبوو، کە گەلی کورد شایەنی ئەوەن وڵاتێکی سەربەخۆیان ھەبێت و بە ئاسوودەیی تێیدا بژین.
باسنیوز
