بۆ دووەم جارە گوگڵ نەخشەی کوردستانی گەورەی بڵاو کردووەتەوە و وەزیرێکی تورکیاش داوای لابردنی نەخشەكەی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/12/2018، میدیاکانی تورکیا لە زاری کاهیت تۆران، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایانگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاگادارە لەوەی گوگڵ ئەو نەخشەیەی لەسەر نەخشەی جیهانی، داناوە.
کاهیت تۆران هەروەها رایگەیاندووە، ئەو نەخشەیە چەند ناوچەیەکی خاکی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و ئێران لەخۆ دەگرێت و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە، ئەو هێلکارییە لەسەر نەخشەی جیهانی بسڕێتەوە.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا نەخشەکەی بە ”ناوچەی جوگرافیی رۆشنبیری“ ناوبردووە.
چەند ساڵێکە گوگڵ هاوشێوەی وڵاتێک، بە هێڵێکی سوور نەخشەی کوردستانی گەورەی دروست کردووە.
باسنیوز
