پلان بۆ هاتنی گەشتیاران دانراوە.. پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنیی توند دەگرێتە بەر

 پلان بۆ هاتنی گەشتیاران دانراوە.. پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنیی توند دەگرێتە بەر
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیێنێت، پلانیان بۆ هاتنی گەشتیاران داناوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش دەڵێ، جیاواز لە ساڵانی پێشوو، ڕێوشوێنی ئەمنیی توندتر دەگرنە بەر، بەو پێیەی گەشتیارێكی زۆری ناوەڕاست و باشوور هاتوون و دێنە هەولێر.

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لەو پلان و بەرنامانەی دەستەكەیان دەكات، كە بۆ ساڵی نوێ و هاتنی گەشتیاران ئەنجامی دەدەن، وەك چالاكی و فێستیڤاڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو، كە لە ناوچە بەفراوییەكانی هەرێم ئەنجامیان داون و بوونەتە هۆی راكێشانی سەرنجی زیاتری گەشتیاران.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بەرنامەیەكی تایبەتتریان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شار و شارۆچكەكانی هەولێر هەیە، هێزە ئەمنییەكانیش لە پۆلیسی هەولێر و ئاساییش و پۆلیسی هاتوچۆ پێك هاتوون، كە لە دوێنێ شەوەوە دەستیان بە بەرنامەكانیان كردووە و لە دوای هاتنی سەری ساڵی نوێ كۆتایی پێ دێت.
kdp-
Top