پەرلەمان و حکوومەت گفتوگۆ دەکەنەوە.. شاندێكی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا
دوێنێ دوشه‌ممه، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرا و سەرجەم فراکسیۆنەکان داواکاریی خۆیان ئامادە کرد و ئاراستەی لیژنەی داراییان کرد، بۆ ئەوەی دوای پشووی سەری ساڵ لەگەڵ حکوومەتدا بكه‌ونه گفتوگۆوه.
د.ڤیان سەبری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی، دوای پشووی سەری ساڵ گەڕێکی دیکەی دانوستان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق بەرێوە دەچێت. رەنگە شاندی حکوومەتی ھەرێمیش بێنەوە بەغدا و گفتووگۆ لەسەر بودجە دەکرێت و رای ھەموو فراکسیۆنەکان کۆتا جار وەردەگیرێت دواتر دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.
ڤیان سەبری ده‌رباره‌ی وهو داواکاریانه‌ی پێشکەشیان کردووە گوتی، زیادکردنی پشکی ھەرێم و بودجەی پێشمەرگە و پێداویستیی پێشمەرگە و چەندین داواکاریی دیکە له‌خۆ ده‌گرێ، 'لە لیژنەی دارایی کە نوێنەری ئێمەشی تێدایە گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکان دەکرێت و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بودجەوه، بەڵام یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە دەکەوێتە دوای پشووی سەری ساڵه‌وه.''
بەپێی دوائاماری وەزارەتی پلاندانان، دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان ١٣.٩%ی خەڵکی عێراق پێكده‌هێنێ، كه‌چی وه‌ك سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ ''ئەوان(به‌غدا) ئەو رێژەیەشیان کەم کردووە بۆ ١٢% و ئه‌م رێژەیهش زۆر کەمە.''
kdp-
