پەیامێكی پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراقەوە

پەیامێكی پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراقەوە
فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووریی کە هاوکات وەزیری دارایی عێراقیشە بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زایینی تازەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان کرد.

خۆشحاڵ و شادمانم لەم رۆژە پیرۆزانەدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆڵەكانی گەلی عیراق وبرایانی مەسیحی بكەم بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) وجەژنی سەری ساڵی زایینی تازەوە. لە خوای گەورە داواكارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی وئارامی وئاشتی بۆ هەموو رۆڵەكانی نیشتیمان بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانیەوە وئاشتی وخۆشەویستی وئارامی لە هەموو جیهان دا بەرقەرار بێت ، هیوای سەركەوتنی بەردەوا بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
لەخوای گەورە داواكارم ئاشتی وخۆشگوزەرانی وزەردەخەنەی بەردەوام لە وڵاتە خۆشەویستەكەمان دا بەرقەرار بێت وگیانی برایی وخۆشەویستی ببێتە بناغەی ژیانمان
kdp-
Top