ڕێكخراوى CDO به‌ هاوكارى UNICEF هاوكارى به‌سه‌ر منداڵانى كه‌مپى عه‌ربه‌ت دابه‌شده‌كات

 ڕێكخراوى CDO به‌ هاوكارى UNICEF هاوكارى به‌سه‌ر منداڵانى كه‌مپى عه‌ربه‌ت دابه‌شده‌كات
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن له‌ ڕێكخراوى CDO ڕاگه‌یاند ئه‌مرۆ له‌ كه‌مپى عه‌ربه‌ت هه‌روه‌ها به‌یانى له‌ كه‌مپه‌كانى دیكه‌ى خانه‌قین و كه‌ركوك هاوكارى به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ن.

ڕووبار خالید، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى رێكخراوى CDO ڕايگه‌یاند: "رێكخراوى CDO به‌ هاوكارى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى UNICEF هه‌ڵسان به‌ دابه‌شكردنى جلوبه‌رگى زستانه‌ى به‌سه‌ر 5000 منداڵى كه‌مپى ئاواره‌كانى ئاشتى له‌ دابه‌شكرا".

گوتیشى: "به‌یانى جلوبه‌رگى زستانه‌ به‌سه‌ر 4 هەزار و 100 منداڵى دیكه‌ له‌ كه‌مپى قۆره‌توو له‌ كفرى و كه‌مپى ئه‌ڵوه‌دى 1 و 2 له‌ خانه‌قین و كه‌مپى نه‌زراوه‌ له‌ كه‌ركووك دابه‌ش ده‌كرێت".











باسنيوز
Top