لە دادگای ئەنكەرا داوای داخستنی هه‌ده‌په دەكرێت
پارتی وه‌ته‌ن له‌و داوایه‌ی تۆماری كردووه نووسیویەتی "هه‌ده‌په دژی سه‌ربه‌خۆیی توركیا چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها كار بۆ دابه‌شبوونی توركیا ده‌كات، بۆیه پێویسته دابخرێت".
نوسره‌ت سه‌نه‌م جێگری سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی توركیا، به‌ناوی پارتی وه‌ته‌نه‌وه له داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نكه‌را داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ده‌په تۆمار كرد و داوای داخستنی كرد. هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌شی له دۆسیه‌یه‌كدا داوەته داواكاری گشتی، كه پێویسته هه‌ده‌په‌ی پێدابخرێت.
پارتی وه‌ته‌ن له 2016ـدا، دوو جار داوای داخستنی هه‌ده‌په‌ی كردبوو له دادگا. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌نه‌م بۆ میدیاكانی توركیا قسه‌ی كردووه، له‌و ساڵه‌دا هه‌ده‌په له كۆنگره‌ی خۆیدا داوای كانتۆنی كردووه و ئۆجه‌لانیشیان وه‌كو سه‌رۆك نیشان داوه.
سه‌نه‌م داوای له خه‌ڵكی توركیا و دادگاكانی توركیا كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیا كه بڕیاره له 31_3_2019 ئه‌نجام بدرێت، نه‌یه‌ڵن هه‌ده‌په كاندیدی هه‌بێت و به‌شداری بكات، چونكه هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و ئاژاوه‌نانه‌وه له توركیا.
باسنيوز
