لە مێرگەسۆر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له مۆلیدەیەک گەنجێگ گیانی لەدەست دا

لە مێرگەسۆر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له مۆلیدەیەک گەنجێگ گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی گازوایل و ئاگر کەوتنەوە لەمۆلیدەیەکی کارەبا، گەنجێکی سنوری شارۆچکەی مێرگەسۆر گیانی لەدەستدا.

عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018 لەگەڕەکی گوڵان، سەربە شارەدێی مەزنێ، لەدەڤەری مێرگەسۆر، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆلێدەیەکی ئەهلی، تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی مەزنێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە".

گوتیشی: "بەداخەوە لەم رووداوە کوڕە گەنجێک بەناوی (ه، م، م) کە وەستای لەحیم بووە، لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی گاز تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووەو ئاگرەکەش کەوتووەتەوە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی ئاشتییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوەو لەوێ گیانی لەدەستدا".











باسنيوز
Top