هه‌ده‌په یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری له ئیسته‌نبۆڵ هەیە
هه‌ده‌په پێی باشه بۆ هه‌رسێ شاری ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌نكه‌را و ئیزمیر كاندیدی نه‌بێت و پشتگیری له جه‌هه‌په بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا داواكاری له جه‌هه‌په هه‌یه و نایه‌وێت به‌بێ هیچ مه‌رجێك پاڵپشتی لێ بكات.
به‌رپرسێكی باڵای هه‌ده‌په‌ش كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكات، بۆ ماڵپه‌ڕی (BBC)ی توركی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كاندیدی جه‌هه‌په بۆ ئیسته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی هه‌ده‌په بگونجێت، پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر كاندیدی جه‌هه‌په به‌رنامه‌ی كاری له‌گه‌ڵ پڕهنسیپهكانی هه‌ده‌په نه‌گونجێت، ئه‌وكات هه‌ده‌په به‌كاندیدێكی به‌هێزه‌وه دێته ناو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بۆ ئیسته‌نبۆڵ. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌ده‌په له خۆیه‌وه بڕیار نادات ئاخۆ پشتگیری له كاندیدی جه‌هه‌په ده‌كات یان نا، به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی ناو هه‌ده‌په بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هه‌ده‌په بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پارته ته‌نیا له ئیسته‌نبۆڵ خاوه‌نی ملیۆنێك و 200 هه‌زار ده‌نگه، كه ده‌كاته 12%ی ته‌واوی ده‌نگده‌رانی ئیسته‌نبۆڵ.
بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په بیه‌وێت شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ بباته‌وه و له ده‌ستی ئاكپارتی ده‌ربهێنێ، پێویستی به‌ده‌نگی هه‌ده‌په هه‌یه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات تا هه‌ده‌په رازی بكات، ده‌نگ به كاندیدی ئه‌وان بده‌ن، كه مه‌نسوور یاڤاشه.
باسنيوز
