لە ھەولێر تەقە لە ژن و مێردێک کرا

 لە ھەولێر تەقە لە ژن و مێردێک کرا
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر زانیاری لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە ژن و مێردێک ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئێستا ژن و مێردەکە بریندارن.

ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕايگەیاند: "ئەو ڕووداوەی تەقە لە خێزانێک کراوە و ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، دوێنێ دووشەممە 24/12/2018 لە ھەولێر ڕووی داوە، ھۆکاری ڕووداوەکەش کێشەیەکی خێزانییە و خەزووری پیاوەکە تەقەیانی لێ کردووە، لە ئەنجامدا ژن و مێردەکە بریندارن، ئێستاش لە نەخۆشخانەن".

دەشڵێت: "پۆلیس زانیاریی لەبارەی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی زانیوە و ناسنامەیان لای پۆلیس ئاشکرا بووە، بەڵام ھەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".











باسنيوز
Top