لە سۆران گەنجێک بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا

 لە سۆران گەنجێک بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەست دا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممه لەگەلی عەلی‌بەگ، لە دەڤەری سۆران، گەنجێکی خوێندکار لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەست دا.

رائید سەعدوون نەبی هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رايگەیاند، پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018 کاتژمێر ١١ ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداویک، کە هاووڵاتییەک بەناوی (عەبدولموتەلیب محەمەد) تەمەن 18 ساڵ، دانیشتووی گوندی "سرێشمه" سەر بە شارەدێی خەلیفان لە دەڤەری سۆران، لە بەرزەییەکانی گەلی علی‌بەگ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە، ئو گەنجە هاوکات قوتابیی زانکۆ بووە، بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات رووی لە شوێنەکە کردووە".

گوتێشی دوای رووواوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.












باسنيوز
Top