پەرلەمانتارێکی پارتی: رێز لە بڕیاری عەبدولمەهدی بۆ کاندیدی وەزارەتی داد دەگرین
ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018، ڤیان سەبری، پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەڕی (غەد پرێس)ی راگەیاندووە، فراکسیۆنی پارتی کێشە لەسەر دیاریکردنی کاندیدی هیچ وەزارەتێک لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، نییە.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاندووە، فراکسیۆنی پارتی پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، سێ کاندیدی بۆ وەزارەتەکانی دارایی، ئاوەدانکردنەوە و داد پێشکەشی عادل عەبدولمەهدی کرد.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە عادل عەبدولمەهدی بڕیاری داوە دادوەر دارا نورەدین بۆ پۆستی وەزارەتی داد کاندید بکات و فراکسیۆنی پارتیش رێز لە بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرێ
باسنيوز
