داعش 4 هاووڵاتی كوردی رفاند
د، كاتژمێر 7:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش هێرشی سه‌ر گوندی پاره‌پاره‌ی سه‌ر به قه‌زای خورماتوویان كرد و 4 هاووڵاتی كوردیان رفاند.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و 4 هاووڵاتییه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی جنگڵانهن و ئێستا نیشته‌جێی گوندی پاره‌پاره‌ی باكووری رۆژئاوای خورماتوون به‌ناوه‌كانی "سالم سه‌ردار محه‌مه‌د، بارزان ستار محه‌مه‌د، محه‌مه‌د هه‌ده‌ل و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی گۆران محه‌مه‌د هه‌ده‌ل".
كه‌سێكی نزیكی رفێندراوه‌كان ، "دوای هێرشی چه‌كداران و رفاندنی ئه‌و 4 هاووڵاتییه كورده، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌و گونده له ترسی داعش رایانكردووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و گونده‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ری، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، داعش له‌و ناوچانه ده‌ستی به چلاكییهكانی كردووه‌ته‌وه و رۆژانه كرده‌وه‌ی خۆكوژی، ته‌قینه‌وه و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
k24-
