سێ هێز له ده‌وروبه‌ری مونبج ده‌ستیان به جووڵه‌كردووه
گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێت، دووپاتیكرده‌وه، "هێزی زیاتریان له پێگه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری مونبج كۆ كردووه‌ته‌وه"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سوپاكانی هه‌ریه‌ك له توركیا و سووریا له ناوچه‌كه ده‌ستیان به جووڵه كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه یوسف مه‌حموود، وته‌بێژی گروپی چه‌كداری توندڕه‌وی ناسراو به "سوپای نیشتیمانی"، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو هێزێكی زیاتری چه‌كداریمان ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری مونبج كردووه، بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ بكه‌ن".
k24-
