نێچیرڤان بارزانى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح پیرۆز ده‌كات
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت، له هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ى جه‌ژنێكى پڕ له ئارامى و ئاسووده‌یى به‌سه‌ر به‌رن و ئه‌م جه‌ژنه خێر و خۆشى و ئاشته‌وایى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى بهێنێت.
جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح ئه‌مساڵیش له كاتێكدا دێته‌وه كه به‌داخه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برایانى مه‌سیحى له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو هه‌موویان به سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه شوێنه‌كانیان و ئارامى و سه‌قامگیرى و دڵنه‌وایى ته‌واوى عێراق و ناوچه‌كه و جیهانى گرتبێته‌وه.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووباره داكۆكى له‌سه‌ر كولتوورى دێرینى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى و گیان و په‌یامى مرۆییانه‌ى مه‌سیحییه‌ت و ئایینه‌كان له‌نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و پاراستنى ئه‌و كولتووره ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شێكى گرنگ و دیارى ده‌وڵه‌مه‌ندى و شانازیى پێكهاته‌كانى كوردستانه.
دووباره جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/12/2018
kdp-
