بەرپرسێکی دیکەی کورد لە کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا
لە نووسراوێکی وەزارەتی وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراقدا، کە ئیمزای وەزیری لەسەرە هاتووە "ناسح جابر عەلی، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای کەرکووک لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە کە کەسێکی کوردە و لە شوێنی ئەو، کەسێکی عەرەب دانراوە بە ناوی ئەحمەد ڕەجەب داوود."
لەنوسراوەکەدا ھیچ ئاماژەیەک بە ھۆکاری دوورخستنەوەکەی نەدراوە و تەنیا باسی لادانی لە پۆستەکەی کراوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حکوومەتی عێراق پرۆسەیەکی تەعریبی لە شاری کەرکووک دەست پێکردووە و زۆرینەی بەرپرسانی کوردی لە پۆستەکانیان دوور خستووەتەوە و کەسانی بەڕەگەز عەرەب و تورکمانی لە شوێنیان داناوە .
kdp-
