هه‌رێمی كوردستان له‌برى به‌شه‌خۆراكى مانگانه داواى پاره‌كه‌ى له به‌غدا كردووه
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕايگه‌یاند: "ساڵانه كێشه‌ى كه‌موكورتى له‌جۆرو بڕى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش گله‌یى و ڕه‌خنه‌ى لاى هاووڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست كردووه".
ئاشكراشى كرد، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕیارى چاكسازى له‌به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیاندا دا، لاى خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینی تایبه‌ت به‌و پرسه‌یان ئاماده‌كردوو و ڕه‌وانه‌ى به‌غدایان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: "هاوكات داوامانكردوه له‌ساڵى داهاتووه‌وه له‌جیاتى ناردنى خۆراك، پاره‌مان بۆ بنێرن، بۆیه هه‌ركات ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌مان ده‌ربڕا، ده‌توانین به چه‌ند مه‌رج و ڕێنمایییه‌ك له ڕێى كۆمپانیاى تایبه‌ته‌وه باشترین جۆرى خۆراك بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین".
باسنيوز
