سەفین دزەیی ڕۆژانی پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت

 سەفین دزەیی ڕۆژانی پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕۆژانی پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/12/2018، سەفین دزەیی پەیامێکی بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین، بەو ھیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان و دووپاتکردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان".

‎دەشڵێت: "بەم بۆنەیەشەوە بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ڕۆژانی 30 و 31ی 12ی 2018 و 2019/1/1 واتە یەکشەمە و دووشەمە و سێشەمە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە 2019/1/2 دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".








باسنيوز
Top