ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

 ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی تونێلی پێشڕەو بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە، کە شەوی 26 لەسەر 2018/12/27 تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر 8ی شەو بۆ 2ی بەیانی دادەخرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ھەر لە ئاگادارییەکەدا باسی لە ھۆکاری داخستنی تونێلەکەی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، ھۆکاری داخستنی تونێلی پێشڕەو بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازییە بۆ ئامێرەکانی ناو تونێلەکە.











باسنيوز
Top