لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە مانگی 10 دەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە، بەھۆی ئەوەی 5ی مانگی داھاتوو پشووە، بۆیە لە سەرەتای ھەفتەی دووەمی ساڵی 2019وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 دەکرێت".
گوتیشی: "لە گەنجینەکان وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە، پاش گەیشتنی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10 بە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەکوو خشتەی مانگەکانی پێشوو دابەش دەکرێت".
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کرد، تا ڕێککەوتن لەسەر بودجە دەکرێت، "بەغدا لە ناردنی 317 ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 24/12/2018، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کۆتایی بە دابەشکرنی مووچە دەھێندرێت.
باسنیوز
