حەیدەر شەشۆ: حەشدی شەعبی لە شنگاڵ 30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخانییان دەستبەسەر کردووە

حەیدەر شەشۆ: حەشدی شەعبی لە شنگاڵ  30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخانییان دەستبەسەر کردووە
لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ کوردستان24، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگاڵ رایگەیاند: "شەوی رابوردوو لە نێوان کاتژمێر 12:30 تا 1:00، گرووپێكی سەر بە هێزی بەدری حەشدی شەعبی، چۆنەته‌ سەر بارەگایەکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگاڵ و 30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخانییان دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوون".

شەشۆ گووتیشی: "ئێمە نازانین هۆكاری پشت ئەم هەنگاوەی حەشدی شه‌عبی چییه‌، بەو هۆیەشه‌وه‌ ئێمە رێگای سەرەکی (سنوونێ)ـمان گرتووە و جموجۆڵی هێزەکانی حەشدی شه‌عبیمان بۆ ئەو ناحیەیه‌ راگرتووە، هەروەها ئێمە ئاگاداری هێزەکانی حەشدمان کردووە کە ئەگەر تا کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پێشمەرگەکانمان ئازاد نەکەن، ئەوە ئێمە رێگای شنگالیش لەسەریان داده‌خه‌ین و هەنگاوی تریشمان دەبێت".





K24
Top