18 ساڵه هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی له كوردستان تۆمار نه‌كراوه
وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئه‌مجاره پێنج رۆژه و تایبه‌ت ده‌بێت به كوتان له دژی نه‌خۆشییه‌كان ئیفلیجی، سوورێژه، سوورێژه‌ی ئه‌ڵمانی، ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری بی و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی كوتان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له دایك و باوكانیش كرد، له پرۆسه‌كه‌دا هاوكاری تیمه گه‌ڕۆكه‌كان بكه‌ن و منداڵانی خۆیان له دژی نه‌خۆشییه‌كان بكوتن.
هه‌ڵمه‌تی كوتان له دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، به درووشمی (دوو دڵۆپ بۆ كوردستانێكی بێ ئیفلیجی) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی پێنج رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
k24-
