بابكهيى: پارتى دهتوانێت لهگهڵ پێكهاتهكان حكومهت پێكبهێنێت
بابكهيى له لێدوانێكدا روونيكردهوه، پارتی دەیەوێت تا دوایین كاتی گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ لایەنەكان بەردەوام بێت، بهڵام بژاردەی دیكەی لەبەردەستە و دەتوانێت لەگەڵ پێكھاتەكان حكومەت پێكبھێنێت، بەڵام ناخوازێت ئەوە رووبدات و ئامانجیەتی لایەنەكانی دیكەش بەشداری پێبكات.
لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێكی یەكێتی نيشتمانى كوردستان رايگهياند، یەكێتی ھیچ كات نابێتە ئۆپۆزيسیۆن و ناشبێت پارتی بیر لەو ھەنگاوە بكاتەوە.
پارتی ديموكراتى كوردستان لە سەر ئاستی ھەرێمی كوردستان یەكەمە و یەكێتی دووەم، بەڵام بەرپرسانی یەكێتی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن وردتر دەبینن، كە پارتی لە ھەولێر و دھۆك یەكەمە و یەكێتیش لە سلێمانی و ھەڵەبجە.
وابڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا جارێكی دیكە پارتی بە جیا لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆببێتەوە، ئەگەر لە كۆبوونەوەكانی سەرەتادا، مێشكی یەكتریان تەواو نەخوێندبێتەوە، ئەوا ئێستا ھەرسێ لایەن بەتەواوی لەیەكتر حاڵین كە خۆیان چیان دەوێت و بەرامبەرەكانیشیان چیان دەوێت، بۆیە بە خوێندنەوەی ئاماژەکان رەنگە پێكھێنانی حكومەت نزیكتر بوبێتەوە، بەڵام شیرازەی حکومەتەکە تا ئێستا روون نییە.
k24-
