حاجی ئۆمەران.. پێنج باری دۆشاوی تەماتە گەڕێندرانەوە بۆ ئێران

 حاجی ئۆمەران.. پێنج باری دۆشاوی تەماتە گەڕێندرانەوە بۆ ئێران
ئەمڕۆ یەكشەممە لەكۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، پێنج بارهەڵگری دۆشاوی تەماتە بەهۆی ناشیاوبوون بۆ خواردن، گەڕیندرانەوە بۆ ئێران.

سیروان حوسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند: "لە درێژەی كار و چالاكییەكاندا ئەمڕۆ یەكشەممە 23/12/2018 بەهۆی دەرنەچوون لەلایەن تاقیگەی پشكنینی گشتی پێنج باری دۆشاوی تەماتە لە جۆری (مزمز) رێگەیان پێنەدرا بگوازرێنەوە بۆ ناو بازاڕەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان".

گوتیشی، لەلایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە، سەرجەم بارهەڵگر و بارەکانیان کە دۆشاوی تەماتە بوون، گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتی ئێران.











باسنيوز
Top