سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تى یاسا: خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌ستۆى كه‌س نییه عه‌بادی نه‌بێت
سه‌عد موته‌ڵه‌بى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "قه‌یرانى خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌غدا و حوسێنییه و ده‌وروبه‌ریان به‌رده‌وامه به بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌نووسێك بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى ته‌رخانكراو له بودجه‌ى شاره‌كه خه‌رج نه‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، به‌رپرسی یه‌كه‌مه لهخراپبوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه به‌درێژایی ساڵى 2018 یه‌ك دینارى له‌و 800 ملیار دیناره‌ى ته‌رخانكرابوو بۆ پارێزگاكه، خه‌رج نه‌كردووه.
موته‌ڵه‌بى داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، پاره‌ى ته‌رخانكراو له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2018 له بودجه‌ى 2019 خه‌رج بكات و كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهێندرێت".
باسنيوز
