لە كوردستانەوە ئۆتۆمبێل بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە دەکرێن
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر گوتى: "ئەو ئۆتۆمبێڵانەی كە پێشتر لە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، دوای چاكردنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنرێن و ئەمش چەندین ڕووداوی لێ كەوتووەتەوە، چونكە پشكنینیان بۆ ئەنجام نەدەدراوە و ڕاستەوخۆ دەهاتنە ناوەوەی هەرێمی كوردستان و بەپێی یاسا ئۆتۆمبێلی مۆدێڵی 2017-2018 پشكنینیان بۆ ئەنجام نەدەردا، چونكە بە كیلۆمەتر سفر هەژمار دەكران و ئۆتۆمبێلی كیلۆمەتر سفریش پێویستی بە پشكنین نییە ".
گوتیشی: " بەهۆی ئەو ئۆتۆمبیلانەوە چەندین رووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە، بۆیە بڕیار درا گشت ئەو ئۆتۆمبیڵە دەستی دووانە پشكنین (هەزە)یان بۆ ئەنجام بدرێت تاكوو لەلایەنی سەلامەتیی ئۆتۆمبیلەكە دڵنیا بین".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند: "هەرچەندە ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان دەهنێدرێت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە تۆمار دەكرێت، بەڵام ژمارەیەكی زۆری بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕەوانە دەكرێت".
بڕوا دڵشاد، خاوەنی پیشانگەی ئۆتۆمبیلە لە هەولێر گوتی: "ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل بۆ پیشانگاكان دەهێندرێت و ئەمەش بەهۆی زۆری خواستە لەسەری و بەهۆی هەرزانیی نرخی ئۆتۆمبێلی دەستی دووی (خەلیجی و ئەمریكی) بەراورد بە ئۆتۆمبێڵی كیلۆمەتر سفر".
باسنيوز
