هاووڵاتییان لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی ئاگادار دەکرێنەوە

 هاووڵاتییان لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی ئاگادار دەکرێنەوە
بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23/12/2018، رەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگادارییەک، تێیدا ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ (وصلی‌ إستلام) واته‌ پسوڵه‌ی‌ وه‌رگرتن، دەبێت ناوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ تۆمار بكرێت كه‌ وه‌ری‌ ده‌گرێته‌وه‌.

لە ئاگادارییەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، ئەگەر ناوی ئەو کەسە لەسەر پسوولەی وەرگرتن نەبێت ئەوا کەس مافی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانییەکەی نییە.











باسنيوز
Top