گۆڕان: لێژنەی دانوستانکارمان تا کۆتا قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت سەرپشک کردووە
ئەمیری حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی سۆرانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕايگەیاند: ”تا پێش چاومان ڕوون نەبێت و پرۆژەکان، پاکێجەکانمان و داواکارییەکانی گۆڕان لە حکوومەتی داھاتوو پیادە نەکرێت، جڤاتی نیشتمانی بڕیارێک نادات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێژنەی دانووستانکارمان تا کۆتا قۆناغ سەرپشک کردووە، ھەر لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەکەی جڤات بە کراوەی ماوەتەوە“.
ڕوونیشی کردەوە کە سەرجەم داواکارییەکانیان ئامادە کردووە و ڕادەستی لێژنەی دانوستانکاریان کردووە. گوتیشی: “ئەوانەی پێویستن بۆ قسەکردن لەگەڵ پارتی، پاشان لەگەڵ یەکێتی، دواتر ڕێککەوتنی سێ قۆڵی بکرێت، سەرجەمیان ئامادەن“.
ئەمیری حاجی کەمال دووپاتی کردەوە کە جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ”گڵۆپی سەوز“ی بۆ لێژنەی دانوستانکاری حزبەکە هەڵکردووە، لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت.
باسنيوز
