ره‌گه‌زنامه‌ی گشتیی هه‌رێم رێنمایی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
نه‌قیب كه‌یفی راشیگه‌یاند، راگرتنی كاره‌كان بۆ رێكخستنه‌وه داتا و زانیارییه‌كانه بۆ ئاماده‌كردنی ئاماری سه‌ری ساڵ و هیچ كارێكی نوێ رایی ناكرێت.
ئاشكراشی كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، ده‌ست به‌كاره‌كان ده‌كاته‌وه و ئه‌و كاته‌ش هاووڵاتییان ده‌توان سه‌ردانییان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی نوێی هاووڵاتییان رایی ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر مامه‌ڵه‌یان كردووه و ئێستا ده‌یانه‌وێت پاسپۆرته‌كانییان وه‌ربگرنه‌وه، ئاساییه و ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه تهواوكراوهكانییان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت، كارتی زانیاری و نیشتمانی بكه‌ن.
K24
