تورکیا چەک و پێداویستی سەربازی رەوانەی سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد
میدیای فەرمی تورکیا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کاروانی ئۆتۆمبێڵە زریپۆشەکانی تورکیا بەمەبەستی جێگرکردنیان لەسەر یەکینەکانی سنووری سووریا، گەیشتنە شاری کلیس.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاروانە سەربازییەکە کە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی سەربازیی کە لە نێویاندا چەند ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش هەن و لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیاوە رەوانە کراون، گەیشتە شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە پارێزگای کلیس.
ئەوەش زانراوە کە ئەو زریپۆشانە بەمەبەستی پشتیوانی لە یەکە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر سنووری سووریا، رەوانەی ناوچەکە کراون.
خەندان-
