داعش له خانه‌قین هێرشی كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، "كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵ سوپای عێراق له ناوچه‌ی باوه مه‌حموودی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "غه‌د پرێس"ـی راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هاوبه‌شی سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و هێزه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌ی باوه مه‌حموودی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین".
ئاشكراشیكرد، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و پۆلیسی فیدراڵ به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ ژماره‌ی قوربانیان به‌ته‌واوه‌تی نازانرێت".
k24-
